وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەپلیکەیشنێکی بەسوودیان بۆ ھاووڵاتییان بەردەست کردووە، زانیاری لەسەر جۆر و نرخی دەرمان بزانن.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرقاڵی بەئەلیكترۆنی كردنی وەزارەتین و ئێستاش جگە لەزانیاری فەرمانبەران دوو ئەپلیكەشن دانراون تاوەكو هاووڵاتیان لەڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە بتوانن زنیاری لەسەر نزیكترین نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكان و زانیاری لەسەر جۆر و نرخی دەرمان بزانن.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 20/2/2019، ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەڕێگەی ئەپلیكەیشنی (KRG Health facilities) لەسەر هەموو مۆبایلێكی زیرەك هاووڵاتیان دەتوانن شوێنی هەموو یەكە تەندروستییەكانی وەزارەتی تەندروستی و نزیكترین بنكە و نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەسەرجەم شارەكان بزانن، لە داهاتووشدا نۆڕینگە تایبەت و نەخۆشخانە تایبەتەكانیش دەخەینە ناو ئەو سیستەمە.
سەبارەت بەدەرمانیش وەزیری تەندروستی ئەوەی خستەڕوو، ئەپلیكەیشنێك دادەنێن بۆ دەرمان و دەرمانخانەو نرخی دەرمان و جۆر و ماركە و زیانەكانی دەرمان و بۆچی بەكار دێت بۆ هاووڵاتیان، جگە لەوەش گشت ئامێرە تەندروستییەكان و نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە بەئەلیكترۆنی دەكەین.
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، کە بەنیازن لە داھاتوودا، نەخۆشخانە و نۆرینگە ئەھلییەکانیش بخەنە نێو ئەو ئەپلیکەیشنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.