سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، کۆبوونەوە و دیدارەکانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی میوشن لە ئەڵمانیا ئاماژەیەکە بۆ بەهێزیی هەرێمی کوردستان و تێکشکاندنی ئەو گەمارۆیەی لە ساڵی 2017 خرایە سەر هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ کەناڵی (کوردستان24) گوتیشی: "ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لە پەراوێزی دیداری میۆنشن، زیاتر لە 20 دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانا لە ئاستی وەزیران، کۆنگرێسمان و پەرلەمانتاری وڵاتانی زلهێز دیدار و چاوپێکەوتنی هەبوو و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پێگەی هةرێمی کوردستان بەرزە و ئەوە ئەو گەرمارۆیانەی کە ساڵی 2017 لەسەر هەرێمی کوردستان دانران، لە ماوەیەکی کەمدا هەڵگیران و ئێستا گەڕاوەتە دۆخی جارانی خۆی و لەڕووی ئابووریشەوە هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە و وردە وردە بەرەو باشی دەڕواتن و هیواخوازین لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرو باشی بڕوات و سەرمایەگوزار و کۆمپانیاکان دیسان ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە".
گوتیشی، هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابوورییەوە هەنگاوی باشی ناوە و چاوەڕێ دەکرێت باری ئابووری باشتر بێت.
هیوای خواست، ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە، ببێتە هۆکارێک بۆ نەمانی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.