Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:23

پۆمپیۆ: تورکیا ھەر ھێرشێک بکاتە سەر کورد باجەکەی دەدات

پۆمپیۆ: ئەمەریكا سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت "توركیا باجی ھەر ھێرشێك دەدات، كە بیكاتە سەر ھاوپەیمانە كوردەكانمان لە سووریا".

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵیRUVی ئایسلەندی رایگەیاندووە "ترەمپ نەخشەڕێی ئەمەریكای بۆ مامەڵەی توركیا لەگەڵ دۆخی سووریا خستووەتەڕوو، نەخشەی تەواو ئامادە كراوە بۆ ئەوەی دوای كشانەوەمان لەو وڵاتە، ھاوپەیمانەكانمان لە سووریا پارێزراوبن".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "گەرەنتی ئەوە دراوە لەگەڵ ئەوەی داعش بەرەو لەناوچوونە، ھاوپەیمانەكانمان پارێزراوبن و ئەگەر توركیا ھێرش بكات، ئەوا باجی ھێرشەكانی دەدات".

مایك پۆمپیۆ دەشڵێت: "ئەمەریكا سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش و مەترسییە ئەمنییەكان، نەك تەنیا بۆ سەر واشنتن، بەڵكو بۆ سەر ھاپەیمانەكانیشمان".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.