Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 14:44

نەورۆز مەولوود: لە ناوەڕاستی مانگی 3 تونێلی پیرمام شەقڵاوە دەکرێتەوە

داوامان لە كۆمپانیای جێبەجێكار كرد پەلە بكات
کوردستان TV
#7
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، دوای چەندین ساڵ كاركردن لە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەت، کە تونێلی پیرمام شەقڵاوەیە، لە ناوەڕاستی مانگی 3ی ئەمساڵ دەكرێتەوە، ئەمەش ھۆكارێكی گرینگە و ئاسانكارییەکی تەواو بۆ شوفێران و گەشتیاران و ھاووڵاتیان دەکات.

نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوڕدستان راگه‌یاندووه‌: داوامان لە كۆمپانیای جێبەجێكار كرد پەلە بكات لە تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە، بەتەواوبوونی تونێلی پیرمام خزمەتێكی باش بە  شوفێران و ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەگات.

ناوبراو گوتیشی: بۆ گەشتیارانیش سوودێكی زۆری ھەیە لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی ئەو سنوورە، لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ سەرووی سێ ملیۆن تێپەریوە و بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، چاوەڕواندەكرێت ڕیژەكە لە داھاتوودا زیاتر بەرز بێتەوە بۆ ھەموو گەشتی وەرزەكانی ساڵ.

شایانی باسە تونێلی پیرمام (مەسیف) شەقڵاوە ماوەی نیو كاتژمێر ڕێگا كورت دەكاتەوە، مەترسییەكانی ڕووداوەكانی ھاتوچۆ كەم دەكاتەوە و ساڵانە حكوومەتی ھەرێم لە شار و شارۆچكەكان پرۆژەی ستراتیژی ئەنجام دەدات.

ئەو تونێلە ڕێگای سەڵاحەددین، شەقڵاوە بە ناحیەی ھەریر و قەزای سۆران و دەوروبەری دەبەستێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.