ئهمڕۆ چوارشهممه له ههولێری پایتهخت بهئامادهبوونی بهرپرسانی حكوومی و ئیداری و بهشێك له كونسڵخانهكان یهكهمین پێشانگای نێودهوڵهتی ههولێر بۆ ماڵی نموونهیی و مۆبیلیات كرایهوه.
نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: پیشانگەی مۆبیلیات بە بەشداربی 70 کۆمپانیا لە حەوت وڵات کراوەتەوە، لە نێوانیاندا وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسڕ، ئیمارات، ھیند، فەرەنسا و ئیسپانیا، بەشدارییان لەو پیشانگەیەدا کردووە، ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆش بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە.
پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەش دا: جێگای خۆشحاڵییە ژمارەیەک لە کۆمپانیای ناوخۆیی بەشدارییان لەو پیشانگایەدا کردووە، بوونی ئەو پێشانگەیە پەیوەستە بە خودی بازار و سەقامگیری، ھەروەھا ڕەوشی ئاوەدانی، کە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەو کۆمپانیایانەی کەلوپەلەکانیان لە پێشانگەکەدا نمایش کردووە بەشێکیان راستەوخۆ کەلوپەلەکانیان بە سەردانکەرانی پێشانگەکە دەفرۆشن و بەشێکیشیان تەنیا بۆ نمایشی کاڵاکانیان هاتوون، تاوەکو لەگەڵ سەرمایەداران و خاوەن کارەکان گرێبەست واژۆبکەن.
پێشانگای نێودهوڵهتی ههولێر بۆ ماڵی نموونهیی و مۆبیلیات ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە لە کاتژمێر 11ـی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە کراوە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.