كیسه‌ڵێك كه له جۆری "ئالبینۆ" یه بووه جێی سه‌رسوڕمانی پزیشكه‌كان به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و دڵی له ده‌ره‌وه‌یه.
پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی له هه‌واڵێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخی ئه‌م كیسه‌ڵه تیایدا هاتوه ئه‌م ئاژه‌ڵه توشی حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌ن بووه و سه‌رنجی پزیشكه‌كانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه و بێ توانا بوون له دۆزینه‌وه‌ی ناوێك بۆی.
ئه‌م كیسه‌ڵه له ویلایه‌تی "نیوجێرسی" ئه‌مه‌ریكیه و خاوه‌نه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌ویش هاوڕێیه‌كی خۆی پێیداوه كه له ئه‌مه‌ریكا كیسه‌ڵ به‌خێو ده‌كات.
مایك ئهكۆیلینای ته‌مه‌ن 29 ساڵ خاوه‌نی ئه‌م كیسهڵهیه ده‌ڵێت" دوای بینینی ئه‌م كیسه‌ڵه به ته‌واوه‌تی بیركردنه‌وه‌م له‌سه‌ر ژیان گۆڕا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر بچووكه و جه‌سته‌ی زۆر لاوازه به‌ڵام زۆر هیوا به‌خشه و ژیانی منی بۆ باشتر گۆڕیوه"
مایك ده‌شڵێت" كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌به‌م بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی پێ بده‌م چونكه پێویستی به ئاوی خاوێن هه‌یه و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خێو بكرێت و ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه له 126 هه‌زار منداڵ یه‌ك منداڵ توشی ده‌بێت"
سه‌رچاوه/ ڕاچڵهكین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.