شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغی 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و یۆڤانتۆس رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یۆڤانتۆس تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر
دوو گۆڵەکەی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید لە ماوەى 5 خولەک تۆمار كران لەلایەن هەردوو یاریزان خیمینێز و دیگۆ گۆدینەوە لە خولەکەکانی 78 و 83
یاری به‌و ئه‌نجامه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كۆتا هات ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش ئه‌ركی یۆڤانتۆس قورس ده‌كات پێویستی بەوەیە بە جیاوازی 3 گۆل لە ئەتلەتیکۆ بباتەوە تا بگاتە قۆناغی هەشت
یاری گەرانەوەى نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆمەدرید لە 12ی 3 ى 2019 له‌یاریگای تایبه‌ت به یۆڤانتۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.