ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێ ، له‌سه‌ر بنه‌مای روپێوی، هێڵی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دیاری ده‌كرێت.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ روپێوكردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراكرد‌و گوتی: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و روپێویه، هێڵی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دیاری ده‌كرێت.
گوتیشی: ئه‌و ناوچانه‌ی هێزیان زۆر تێدایه جا پێشمه‌رگه بێت یان سوپا ده‌یانكێشینه‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی داعشیان له‌سه‌ره، هێزیان تێدا زیاد ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.