شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى چوون له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى و شالكه رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
مانچسته‌ر سیتى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگا خۆی توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شالكه تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دووگۆل
گۆله‌كانى مانچسته‌ر سیتى له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ئەگوێرۆ ، سانی ، سترلینگ تۆماركران ، دوو گۆڵەکەى شالکەش یاریزان نەبیل بن تالب بە لێدانی سزا تۆماری كرد
بریارە یاریی گەرانەوەى نێوان مانچستەر سیتی و شالکە لە 12ی 3 ى 2019 لە یاریگاى ئیتیحاد تایبه‌ت بهمانچستهر سیتى بەڕێوەده‌چێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.