Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:26

تره‌مپ رێگه‌ نادات بووکه‌ داعشه‌که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریکا

هودا موسانا به بووكى داعش ناسراوه
تره‌مپ رێگه‌ نادات بووكه‌ داعشه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌و ئافره‌ته‌ داعشه‌ ئه‌مریكیه‌ی كه‌‌ چووبووه‌ نێو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا نییه‌. 

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكیدا رایگه‌یاند: كه‌ رێگه‌ نادات ئه‌و هاووڵاتیه‌ ئافره‌ته‌ی كه‌ له‌ دایك بووی ئه‌مریكایه‌ و له‌ ساڵانی رابردوو په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ كردبووه، جارێكی دیكه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا، چونكه‌ چیتر ئه‌و  به‌ هاووڵاتی ئه‌مریكی هه‌ژمار ناكرێت. 

هاوكات مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی پێشتووتری رایگه‌یاندبوو كه‌ هودا موسانا له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ منداڵه‌ كوڕه‌ ساوایه‌كه‌ی له‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ سوریا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رده‌ست نییه‌ كه‌ بیسه‌ڵمێنێت ئه‌و هاووڵاتی ئه‌مریكی بێت. 

هودا موسانا ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ و له‌ شاری نیوجێرسی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی ئاڵابامای ئه‌مریكا له‌ دایك بووه‌، باوكی هودا موسانا دیپلۆماتێكی یه‌مه‌نی بوو و به‌ر له‌ دایك بوونی موسانا داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ و له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌. 

تره‌مپ هه‌روه‌ها ده‌شلێت: فه‌رمانم به‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا كردووه‌ رێگه‌ نه‌دات به‌ گه‌ڕانه‌وی هودا موسانا، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من هاوڕا بووه‌ كه‌ نابێت رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موسانا بدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.