ن/ ههژارعهلی
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایكه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رم له گشت ئاخێوه‌رانی زمانی كوردی ده‌كه‌م. زمانی كوردی زمانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی كورده، له رووی بنه‌ما زمانییه‌كانه‌وه به‌شێكه له زمانی هیندۆ- ئه‌وروپییه‌كان و به‌شێكی سه‌ره‌كیشه له زمانه ئێرانییه‌كان.
زمانی ئێمه تێكه‌ڵ بووه به زمانه‌كانی بێگانه، له شوێنه گشتییه‌كان، له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ریكلامه‌كان، ناوچه‌كانی پیشه‌سازی و بارزرگانی، هۆیه‌كانی هاتووچۆو گواستنه‌وه و میدیا به‌گشتی، به‌رپرسیارن له‌هێنانی ئه‌و هه‌موو زاراوه بیانیه، كه هۆكارن بۆ لاوازبوونی زمانی كوردی به‌سه‌ر كایه‌كانی ژیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌كوردیدا، زاره ناوچه‌ییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندترن، (زار) به‌و زارانه ده‌گوترێت كه هه‌موویان ریشه‌ی كوردی‌یان هه‌یه و له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان قسه‌یان پێ ده‌كرێت. به‌هۆی نه‌بوونی زارێكی فه‌رمی كه له لایه‌ن هه‌موو كوردانه‌وه به‌كار بهێنرێت، به‌گشتی زمانی كوردی زۆر زاری لێ كه‌وتۆته‌وه‌و له ناوچه جیاجیاكان گۆرانكاری زۆر به‌سه‌ر ئه‌م زارانه‌دا هاتووه. بۆ نموونه له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ئه‌گه‌ر دانیشتوانی شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌و سمیلان وه‌ربگرین، جیاوازی زۆر ده‌بینین له زاره‌كانیان، خه‌ڵكی گه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر بڵێن: وا ده‌ڵێم - ده‌ڵێن: (واڵێم) به پیًَچهوانهوه خه‌ڵكی دۆڵی روست ده‌ڵێن: (ئێ وارێم)
به‌هه‌مان شێوه له سۆران، دانیشتوانی سیده‌كان له‌گه‌ڵ خه‌لیفان و دیانا شێوه ئاخاوتنیان جیاوازه، ته‌نانه‌ت له سنوری رواندز، شاره‌دێی وه‌رتێ و دۆڵی ئاكۆیان جیاوازی زۆر ده‌بینین.به‌تایبه‌ت له پیتی (ر) و (ڵ)
ته‌نانه‌ت له شوێنێكی جوگرافی به‌ر ته‌سكدا، له نێوان دوو گوند شێوه ئاخاوتنیان جیایه. (وابێم، ئه‌ز بێژم، دبێژم ، وه ده‌ڵێم، واڵێم، وارێم........) هه‌موو ئه‌مانه ده‌وڵه‌مه‌ندی زاره‌كان نیشان ده‌ده‌ن، وه‌لێ له‌به‌رامبه‌ریشدا زمانێكی یه‌كگرتووی (ستاندارد) ی كوردی له‌بیر خۆمان ده‌به‌ینه‌وه. ئه‌گینا زمانی كوردی گه‌وره‌ترین توانای هه‌یه بۆ روحی مرۆڤه‌كان، هه‌ر بۆنموونه كه‌شیعری كلاسیكی ده‌خوێنیته‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ قسه ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ رۆحی تۆ ده‌دوێ.
زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌نده به وشه‌سازی، به‌دروستكردنی رسته به ره‌وانبێژی، كه‌چی به‌داخه‌وه له ئێستادا ئه‌و گرینگیه‌ی پێنادرێ.
له‌رووی ئایینی و زمانناسیه‌وه، نه‌هیچ ره‌گه‌زێك پیرۆزه، نه هیچ زمانێك. هه‌موو زمانه‌كان وه‌ك یه‌كن، زمانێك نییه له زمانێكی تر پێشكه‌وتوو تر بێ، زمانێك نییه به‌ناوی زمانی به‌رایی بێت، هه‌موو زمانێكیش له وشه پێك هاتووه، جا ئه‌وه‌ی وشه‌ی زۆره، ئه‌وه ده‌رفه‌تی زۆری هه‌یه، ئه‌وه‌ی وشه‌شی كه‌مه ده‌رفه‌تی نه‌دراوه‌تێ.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.