ئەنجوومەنی دۆمای رووسیا بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و ئاسایی و وێنەگرتنی لە به‌شێك له شوێنی سەربازییه‌كان پەسەندکرد.
پێگەی ئێم كه‌ی رووسی رایگەیاند، ئەم بڕیارە نوێیە قه‌ده‌غه كردنه رێگری ده‌كات كه سه‌ربازانی روسیا، به رێگه‌ی موَبایل یان كامێراوه، گرتەی ڤیدیۆیی لە هەندێک پێگە و دامەزراوەی سەربازیی بگرن .
هەروەها بڕیارەکە رێگری دەکات لە بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاری کە پەیوەستن بە خزمەتی سەربازییانەوە لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان .
ئه‌و بڕیاره سه‌ربازه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی كه له‌مه‌و به‌دوا نه‌توانن مۆبایل و هۆیەکانی پەیوەندیكردن به‌كاربهێنن، لە هەندێک دامەزراوەی سەربازیی، یان لەکاتی پاسەوانی و جێبەجێکردنی ئەرکێکی سەربازیی و، شەڕکردنی دیاریکراو .
پسپۆڕان لە رووسیا پێیان وایە ئامانج لەم بڕیارە بنیات نانه‌وه‌ی هەستی وڵاتپارێزی زیاتری سەربازەکانە به‌رامبه‌ر به وڵات و، وای ده‌بینن كه رەنگە هۆیەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئامرازێکی ناراستەوخۆ بن له بڵاوکردنەوەی داتا و نهێنیه‌كانی وڵات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.