Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 05:22

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و باڵیۆزی فلیپین لە عێراق په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و مانێلایان تاوتوێ کرد

خۆشحاڵیی خۆی بەبوونی ئافرەت لەو پۆستە سیادییانە لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی
سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان و باڵیۆزی فلیپین لە عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و مانێلایان تاوتوێ كرد
کوردستان TV
100%

د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی مونا نەبی قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لە نووسینگەی خۆی لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی لە جولیس تۆریس، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. 

لە دیدارێکدا جولیس تۆریس، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و خۆشحاڵیی خۆی بەبوونی ئافرەت لەو پۆستە سیادییانە لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند كه‌ بە خۆشحاڵییەوە یەکەم جارە سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم و دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەھێز درووست بکەین لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی فلیپین لە رووی بازرگانی و وەبەرھێنان و دیپلۆماسییەوە.

ھەروەھا بەھۆی ئابووریی ھەرێمی کوردستانەوە خەڵکێکی زۆری فلیپین لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن و ھەرێمی کوردستان بەرەو بووژانەوەی زیاتر ھەنگاو دەنێت و بۆ ئەم مەبەستە لە داھاتوویەکی نزیکدا کونسوڵخانەی فلیپین لە ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە. 

ھەر لەدیدارەکەدا باڵیۆزی فلیپین لە عێراق، رۆلی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی کوردستانی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند. 

لای خۆشییەوە د.ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند كه‌ خوازیاری دروستبوونی پەیوەندییەکی بەھێزین لە نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی فلیپین لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا بۆ لیژنەکانی پەرلەمانیش پێویستمان بەئاشنابوونی زیاترە لە ھەموو رووییەکەوە لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا"، ھیواشی خوست کە بەزوویی کونسوڵخانەی فلیپین لە ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە بۆ بەھێزبوونی پەیوەندیی نێوان ھەردوولا و پێویستیی کونسوڵخانەکەش بۆ بوونی ئەم ژمارە خەڵکەی ڤلیپین کە لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن بە گرنگ زانی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.