راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەر کۆبووەوە و جەخت لەسەر یەكخستنی توانا و ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پەڕینەوە بەرەو قۆناغی نوێ کرایەوە.
ئهمڕۆ پێنج شەممە 2019/20/21 مهسرور بارزانی راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەر كرد.
لهدیدارهكهدا تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی پەلەکردن لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەوپێیەی پەیوەستە بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان و گەشەسەندنی پرۆسەی دیموکراتی کوردستانەوە. جەختیش لەسەر یەكخستنی توانا و ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پەڕینەوە بەرەو قۆناغی نوێ کرایەوە.
ھەر لەو دیدارەدا دووپات کرایەوە، كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ریفۆرم و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانە بەشێوەیەک بکارێ کاراتر خزمەتگوزاری و پێداویستییە بنەڕەتییەکان پێشکەش بە هاووڵاتیانی بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.