له‌سه‌ر لادانی زمانی كوردی له لۆگۆ نوێیەكەیان د.بشیر حه‌داد داوای روونكردنه‌وه له ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ده‌كات.
د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه داوای روونكردنه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كردووه كه هۆكاری لادانی زمانی كوردیان له‌سه‌ر لۆگۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان روونبكه‌نه‌وه.
ناوبراو وتیشی، ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردوویه‌تی پێچه‌وانه‌ی ماددەی 4 ی ده‌ستور و ماددەی 3-4ی یاسای زمانه فەرمییەكانی ژماره 7 ساڵی 2014 یه، وه نوسراوی فه‌رمیمان ئاڕاسته كردوون و به‌دواداچوونی جدیشی بۆ ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستیشمان ده‌بێت.
شایانی باسه كه ماوەیەك به‌ر له ئیستا ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق لۆگۆی خۆی گۆڕیوه و نوسینی كوردیشی لەسەر لابردوه، تەنها به زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نوسراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.