Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 14:43

‌پۆلیسی سلێمانی: گەنجێک بەفیشەک کوژرا

پێنج فیشەك بەجەستەیەوە بووە
کوردستان TV
#7
100%


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2019، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ەو لەدایكبووی ساڵی 1990و لەماڵەكەی خۆیدا كوژراوەو پێنج فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.