وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ پۆڵ لێكامارۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و پێشخستنی زیاتری میكانیزمی هاوئاهه‌نگی نێوان هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرزم گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
كه‌ریم شنگالی وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی هاوكاریی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستان، ئاماژه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵ و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقدا كرد.
له‌مباره‌وه‌ش فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دوپاتیكرده‌وه، كه هاوپه‌یمانان له هاوكاری و مه‌شق و پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ پاراستنی ناوچه‌كانیش، هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانانی به گرنگ و پێویست له‌قه‌ڵه‌مدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.