Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:28

میران و بەختیار دوێتێک بڵاودەکەنەوه‌

تایبەتە بە وەرزی بەهار
کوردستان TV
100%

هەردوو گۆرانیبێژی  ناسراوی کوردستان  " میران عەلی و بەختیار ساڵح " به‌م نزیكانه‌ دوێتێكی تازه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .
 
میران عەلی و بەختیار ساڵح ،  لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە ئینستاگرام بە هەوادارانیان راگەیاندووه‌  کە بەمزووانە بە ریتمی خێرا دوێتێک پێکەوە بڵاودەکەنەوە ، کە تایبەتە بە وەرزی بەهار.

پێشتریش لە کۆنسێرتەکەی میران عەلی لە سلێمانی، پێکەوە لەسەر ستەیج لە دوێتێکدا پێکەوە دەرکەوتن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توانیان بینەرێکی زۆر تۆماربکەن.

 بەختیار ساڵح ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکان کە زیاتر بە ریتمی خێرا گۆرانی دەڵێت  ، میران عەلی خەڵکی شاری سلێمانیە  و له‌ ساڵی  1995له‌ دایك بووه‌ ، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ "  .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.