لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامیینەكانی ئەی و بی، هەروەها كانزای ئاسن و پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت، وە ڕێگری دەكات لە شێرپەنجەی كۆلۆن، یارمەتی هاوسەنگ بوونی پەستانی خوێن دەدات .
بۆ ئەوانەی ئارەزووی دابەزینی كێشی لەشیان دەكەن دەتووان سوودی لێوەربگرن ، هەروەها بۆ پاككرنەوەی خوێن بەسوودە و یارمەتی بەهێزكردنی لەش دەدات.
له توێژینەوەیەكدا كە پزیشكانی بواری خۆراك ئەنجامیانداوە دهركهوتووه ، كە میوەی لالەنگی چەندین سوودی لەخۆگرتووە، خواردنی لالەنگی هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی تای لەش دا ببەزێنێت و بۆ نەهێشتنی مەیینی خوێن و جگەر سوودبەخشه.
ئاماژە بەوەشدراوە كە لالەنگی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بیرەوەریی و هزر و ئارەزووی خواردن زیاد دەكات ، یارمەتیدەرە بۆ سكچوون و نەهێشتنی غازاتی ناوسك، هەروەها لەو میوانەیە كە سروشتی ساردی هەیە و كاردەكاتە سەر دەمارەكان و میزهێنەرە و ژەهری لەش دەكاتە دەرەوە.
سهرهرای ههموو ئهوانه لالهنگی مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە و دژی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكیشە بۆ ئافرەتان و ڕێژەیەكی زۆری مەگنسیۆمی تێدایە و كاریگەری لەسەر چالاكی ماسولكەكان و كۆئەندامی هەرس و سیستمی دەمارەكان دەبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.