ئەمشەو ڕووداوێكی فه‌له‌كی چاوەڕوان ڕووده‌دات كه ده‌ركه‌وتنی شێوه‌ی مانگە به ئه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له قەبارەی ئاسایی خۆی.
ڕۆژنامه‌ی "میرۆر"ی به‌ریتانی نووسیویه‌تی كه به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگ له گۆی زه‌وییه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و شێوه‌ی مانگ به گه‌وره‌یی ده‌ربكه‌وێ.
رۆژنامه‌كە بڵاوی كردەوە كه دووری نێوان مانگ و گۆی زه‌وی ده‌بێته 365800 كیلۆمه‌تر له كاتێكدا دووری نێوان مانگ و زه‌وی له كاتی ئاسایی‌دا 384,400 كیلۆمه‌تره، بۆیه ئه‌مه وا ده‌كات مانگ به‌م شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێ، دیاردەی ده‌ركه‌وتنی مانگیش به‌م ئه‌ندازه گه‌وره‌یە پێی ده‌گوترێ مانگی به‌فری.
سه‌باره‌ت به كاته‌كه‌یشی رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی كه ڕووداوهكە فه‌له‌كییه له كاتژمێر 9ی شەو به كاتی گرینچ ڕووده‌دات، واتە كاتژمێر 12ی شەو بە كاتی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.