Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:42

 سووده‌کانی خواردنی چه‌ره‌زات بزانه‌

به‌ رێژه‌ی 17 له‌ سه‌د كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بن
کوردستان TV
100%

ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی رێكوپێك رۆژانه‌ چه‌ره‌زات بخۆن، مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌متر ده‌بێت، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌ره‌زات ناخۆن. ئه‌مه‌ پوخته‌ی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌یه‌، كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه،‌ 28 گرام و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێنج رۆژ چه‌ره‌زات ده‌خۆن، به‌ رێژه‌ی 17 له‌ سه‌د كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بن، به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌فته‌ی یه‌ك جار چه‌ره‌زان ده‌خۆن.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریشیخستووه‌، هه‌فته‌ی یه‌كجار خواردنی چه‌ره‌زات سوودی بۆ ته‌ندرووستی دڵ ده‌بێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شه‌كره‌ بوون، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی یه‌كجاریش چه‌ره‌زات بخۆن، به‌ رێژه‌ی شه‌ش له‌ سه‌د، له‌ مه‌ترسی مردن به‌ هۆی كێشه‌كانی دڵه‌وه‌ رزگار ده‌بن.

حانگ لیۆ، توێژه‌ری بواری خۆراكی كۆلیژی پزیشكی گشتیی سه‌ر به‌ زانكۆی هارڤاردی ویلایه‌تی بۆستنی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات، كه‌ پێویسته‌، چه‌ره‌زات ببێته‌ به‌شێك له‌ خۆراكی رۆژانه‌ و هۆكارێكی باشه‌ بۆ پاراستنی دڵ له‌ نه‌خۆشییه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنی كتوپڕ به‌ تایبه‌تی له‌ ریزی تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌دا.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا، 16 هه‌زار و 217 كه‌س به‌شدارییان كردووه‌ و توێژه‌ران داوایان كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ رۆژانه‌ گوێز و زڕ‏فستق ‌(فستق عبید) بخۆن و دوای چه‌ند ساڵێك ئه‌نجامی ئه‌رێنی ئه‌و خواردنانه‌ له‌سه‌ر ته‌ندرووستی به‌شداربووه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌ / kurdistan24

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.