یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و كه‌شه ترسه‌ی كه به‌هۆی سه‌ركوتكردنی ده‌نگی ئازاد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه هاتووه ئاراوه، ئیدانه ده‌كات.
فێدریكا مۆگرینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، سزادانی عوسمان كاڤالا چالاكوانی یاسایی به به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی، پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه له توركیا.
فێدریكا مۆگرینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتیشی: به‌كارهێنانی هێز به‌رامبه‌ر گردبوونه‌وه‌كه‌ی باغچه‌ی گیزی و سزادانی خۆپێشانده‌ران به سه‌ختترین سزای دادوه‌ری، كه‌شێكی ترسی به‌هێز له توركیادا درووست ده‌كات و ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدان و درووستبوونی ڕێكخراوی دیكه‌ی ناڕه‌زایی له توركیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.