Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:43

ژماره‌ی قوربانیه‌کانی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی ناوچه‌ مێژوویه‌که‌ی داکا به‌رزبۆوه‌

81 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
به‌نگلادیش
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ شوێنى قه‌ره‌باڵغی مێژوویی له‌ داكای پایته‌ختی به‌نگلادیش به‌لايه‌نیكه‌مه‌وه‌ 81 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و به‌شێكیش له‌ برینداره‌كان رێژه‌ی سوتانه‌كه‌یان به‌رزه‌ و ره‌وشی ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره‌. 

ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی چاوكبازاری داكای پاییته‌ختی به‌نگلادیش له‌دوای 10 كاتژمێری هه‌وڵه‌كانی كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌. 

له‌وباره‌وه‌ جێنه‌ڕاڵ عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێری به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و خێرا به‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌. 

له‌لای خۆشیه‌وه‌ مه‌حفوز رێبین به‌رپرسی ژووری كۆنتڕۆڵ بۆ خزمه‌تگوزاری ئاگركوژاندنه‌وه‌ و به‌رگری شارستانی له‌ داكا گوتی: زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له‌ ناو باڵه‌خانه‌كان گیریان خواردبوو. 

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ راسل شيخدر كه‌ به‌رپرسێكی دیكه‌یه‌ له‌ ژووری كۆنتڕۆڵ ئاشكرایكرد كه‌ 81 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی پێویستشه‌ ئاماژه‌ی بۆبكرێت ژماره‌ی دانیشتوانی داكا پتره‌ له‌ 18 ملیۆن كه‌س و یه‌كێكه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغترین شاره‌كانی جیهان. نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌سیش له‌ناو كه‌پره‌كانی داكای پایته‌ختدا ده‌ژین.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.