ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند: فابیان كۆڵن ناوی ئه‌و كه‌سه‌یه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر گازینۆی باتاكلانی پاریسه.
ناوبراو له ساڵی 2015 به چه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر گازینۆی باتاكلان كه له ئه‌نجامدا، زیاد له 130 كه‌سی كوژران و نزیكه‌ی 100 كه‌سیش بریندار بوون.
فابیان كۆڵن دوای ئه‌و رووداوه فه‌ڕه‌نسای به‌ره‌و سووریا به‌جێ هێشتووه و له‌وێ وه‌ك چه‌كدارێك په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی داعش كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه فرۆكه‌یه‌كی بێسه‌رنشینی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش له شاری باغوزی سه‌رو له سووریا، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان ده‌ستنیشان كردوه كه به پێی زانیاریه‌كانیان فابیان و براكه‌ی له‌وێ خۆیان حه‌شار داوه و دواتر كردوویانه‌ته ئامانج.
ده‌گوترێت فابیان كۆڵن له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه، به‌ڵام براكه‌ی به سه‌ختی بریندار بووه.
تا ئێستا سه‌رچاوه‌كانی ئاسایشی فه‌ڕه‌نسا به فه‌رمی كوژرانی فابیانیان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
جیی ئاماژه‌یه فابیان كلوڵن پێشووتر چووه‌ته سه‌ر ئایینی ئیسلام و به كه‌سێكی تووندئاژۆ ناسراوه.
ناوبراو له 2009دا سزای پێنج ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.