وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له كاتی مه‌شق و راهێنانی چه‌كی قورس‌دا له فه‌رمانده‌یی تۆپخانه و مووشه‌كی پۆڵاتڵی، 5 سه‌رباز برینداربوون و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكراوه.
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی تۆپخانه و مووشه‌كی پۆڵاتڵیه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: به‌هۆی رووداوێك له كاتی مه‌شق و راهێنانی چه‌كی قورس‌دا له فه‌رمانده‌یی تۆپخانه و مووشه‌ك، 5 سه‌ربازیان بریندار بوون.
ده‌شڵێت: بریندارانی رووداوه‌كه به خێرایی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و كاری تیماركردنیان ده‌ستی پێكردووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.