Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:31

"هەدەپە" کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا دیارییکرد

سەرپیل کەمالباى كاندیده‌ بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) سەرپیل کەمالباى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا کاندید کرد.

سەرپیل کەمالباى، لە شارى 1964 لە ناوچەى ئەرداهان لەدایک بووە و قۆناغەکانى خوێندنى ناوەندى و ئامادەیی هەر لەوێ تەواو کردوە، دواتر لە ساڵى 1978 خێزانەکەى کۆچیان کردوە بەرەو ئیستەنبوڵ و لەوێ لەزانکۆى ئیستەنبوڵى تەکنیکى بڕوانامەى لە بەشى ئه‌ندازیارى کیمیایی بەدەستهێناوە.

 هەر لە سەرەتاى تەمەنیەوە تێکەڵى کارى سیاسى بووە، لە ساڵى 2015 تا ساڵى 2017 هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتى گەلان بووە، ئەمڕۆش هەدەپە کاندیدى کرد بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.