ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وەزیری کاروباری شە‌هیدانی حکومەتی هەرێم و به‌رپرسانی حزبی و حكومی، یادی 31 ساڵه‌ی ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی له قه‌زای دوكان كرایه‌وه.
لە مەراسیمەكەدا مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان وتی" بە هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران زەوی بۆ هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوان دابینكراوە.
ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕنه‌وه‌ی روفاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق شه‌هیدكراون، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتی" هێنانەوەو ناسینه‌وه‌ی ئەو روفاتانەی دەدۆزرێنەوە پێویستی بە بودجەیەكی زۆر هەیەو پڕۆسه‌كه‌ش بەهۆی نەبونی هەم بودجە و هەم تاقیگەیەكی گەورەو باشەوە دواكه‌وتوه.
لەڕێوڕەسمەكەدا بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكوومی و حزبی و خەڵكی ناوچەكە و كەسوكاری ئەنفالكراوان چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
جێى ئاماژه پێ كردنه كه سەرەتای شاڵاوەكانی ئەنفال لە ناوچەكانی دۆڵی جافایەتی و شارباژێڕەوە دەستی پێ كرد، دواتر پەرەیسەند بۆ ناوچەكانی تر‌ى هەرێمی كوردستان، كە لەئەنجامدا هەزاران قوربانی و ماڵوێرانی لێكەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.