حكومه‌تی عێراق روفاتی (300) دیلی جەنگی کوەیت، راده‌ستی حكومه‌تی کوەیت كرده‌وه كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس کوژرابوون.
ره‌شید فله‌یح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه عێراقی و كوێتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌سرە به میدیاكانی رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی كوێتییه بێسه‌روشوێنبوه‌كان له عێراق (613) كه‌سه و تا ئێستا ئێسك و پروسكی (300) ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه و راده‌ستی حكومه‌تی کوەیتیان كردونه‌ته‌وه.
فله‌یح ئاماژه‌ی بەوەکرد، كه به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی روفاتی بێسه‌روشوێنان و ئێستا له زیقاری باشووری عێراق ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه بۆ ئەو مه‌به‌سته.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كرد كه به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێسه‌روشوێنبوانی كوێتی.
ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی کوەیت رایگەیاندوە کە (320) هاوڵاتیی له كاتی داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن سوپای عێراقەوە لە ساڵی (1990)دا بێسه‌روشوێن بوون، عێراقیش ئاماژه به‌وه دەکات كه زیاتر له پێنج هه‌زار عێراقی بێسه‌روشوێن بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.