Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:34

رووسیا: واشنتۆن به‌مه‌به‌ستی رووخاندنی حکومه‌تی مادۆرۆ ئۆپۆزیسیۆنی ڤه‌نزوێلا پڕچه‌ک ده‌کات

كاروانه‌كانی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانی واشنتۆن بۆ ئه‌م وڵاته‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌وڵدان تا له‌ رێگه‌ی پڕچه‌ك كردنی ئۆپۆزیسیۆنی ڤه‌نزوێلا حكومه‌تی نیكۆلاس مادۆرۆ بڕوخێنن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ واشنتن كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی و هێزی سه‌ربازیی تایبه‌تی خۆی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی ڤه‌نزوێلا كردووه‌ و كاروانه‌كانی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانی واشنتن بۆ ئه‌م وڵاته‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی.

ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیی ده‌ڵێت: ئێمه‌ زانیاریمان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانی ئه‌وان له‌ ناتۆ تاوتوێی مامه‌ڵه‌ و كڕینی چه‌ك  و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن تا له‌ وڵاتانی ئه‌وڕوپای رۆژهه‌ڵات بیكڕن، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كوچۆڵه‌ بنێرن بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی ڤه‌نزوێلا تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌ حكومه‌تی نیكۆلاس مادۆرۆ بڕوخێنن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.