مه‌حمود محه‌مه‌د رایدەگەیەنێت: له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جه‌ختمان له یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان كرده‌وه .
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی دیداری تایبه‌تی كوردستان تیڤی كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به دوا گۆڕانكارییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جه‌ختمان له یه‌كێتی خاكی نیشتمان و حوكمڕانی سه‌رتاسه‌ری و سه‌قامگیری كرده‌وه .
سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركووك رایگه‌یاند كه له هه‌موو خاڵه‌كانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆك بووین ته‌نیا خاڵیك نه‌بێ كه تێڕوانینی جیاوازمان بۆی هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ئێمه وتمان كه‌ركووك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ئاسایی بكرێنه‌وه و رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكه‌ین دواتر پارێزگار هه‌ڵبژێرین به‌ڵام یه‌كێتی زیاتر ئه‌وله‌ویه‌تی ئیشه‌كانیان ئه‌وه بوو كه پارێزگارێك دابنرێت بۆ كه‌ركووك و دواتر ئاسایی كردنه‌وه و كاره‌كانی دیكه بخرێنه‌وه قۆناغێكی دیكه‌وه .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌ركووك به ته‌نیا موڵكی لایه‌نێك نییه به‌ڵكوو موڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانه، ئاشكراشی كرد، ئه‌ندامانی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له 18ی شوبات 12 واژوویان كۆكرده‌وه، به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی ته‌نیا دوو واژووشیان نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه له پشوو دابوو بتوانێت كۆبوونه‌وه بكات .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.