حكومه‌تی توركیا به‌مزووانه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له ئه‌فسه‌رانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی هاوكاریی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كات.
دوو سال و نیو دوای كوده‌تا شكست خواردووه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پله باڵای سوپای توركیا له دژی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له ئێستادا حكومه‌تی توركیا دووباره ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به ده‌ستگیر كردنی شه‌پۆلێكی نوێی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و سوپا و فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
هه‌ر به ئاراسته‌ی ئه‌م شه‌پۆله نوێیه داواكاری گشتیی توركیا رۆژی هه‌ینی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 295 ئه‌فسه‌ری سوپای ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند كه تۆمه‌تیان ئه‌وه‌یه له كوده‌تاكه‌ی هاوینی 2016ـدا هاوكاری بزوتنه‌وه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بوون. له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌فسه‌رانی هیزه‌كانی زه‌مینیی و ده‌ریایی و هه‌واییش ده‌بینرێن و وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه چاودێریی خراوه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌وان و له‌م رێگه‌یه‌وه زانیویانه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی گوله‌ن هه‌بووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.