ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا باڵیۆزی ئەمریكا لە كەنەدا بۆ بالیۆزی وڵاتەكەی لە نەتەوە یەكگرتوەكان كاندیدكرد .
ترەمپ لە تویتێكدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر روونیكردەوە كە خۆشحاڵم بەوەی كیلی نایت كرافت باڵیۆزی ئێستامان لە كەنەدا بۆ باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان كاندید بكەین .
راشیگەیاند كە كیلی بە كارێكی زۆر گەورە هەستاوە لە نوێنەرایەتی كردنی میللەتەكەمان و گومانیشمان نیە وڵاتمان لە ژێر سەركردایەتی ئەودابێت و لە بەرزترین شوێن نوێنەرایەتی ئەمریكا بكات بۆیە پیرۆزبایی لە خۆی و خانەوادەی دەكەین .
شایانی باسە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە 17ی ئەم مانگە دەستلەكاركێشانەوەی هیزەر نوێرت نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكانی راگەیاند .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.