موتڵەگ قەحتانی نێردەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە عێراق رایگەیاند كە باڵیۆزێكی نوێی وڵاتی قەتەڕی لە بەغدا دامەزراند و روونیشیكردەوە كە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ئەم باڵیۆزە نوێیە دەست بە كار دەبێت .
قەحتانی روونیشیكردەوە كە باڵیۆزی نوێی قەتەر باڵپشتی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق و سەروەریەكەی دەكات .
لە لایەكی دیكەوە قەحتانی رایگەیاند كە دانوستانەكانی نێوان بەغداو دۆحە بەردەوامن بۆ جیاكردنەوەی پاسەپۆرتە تایبەت و دبلۆماسییەكان لە پێدانی ڤیزا لە نێوان هەر دوو وڵاتدا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.