سبه‌ی رێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی چله‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مه‌لا قادر له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كاتژمێر 4ـی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 24-2-2019 له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر رێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی چله‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مه‌لا قادر ساز ده‌كات.
رۆژی 15-1-2019، محه‌مه‌د مه‌لا قادر، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به نه‌خۆشی لهههولێركۆچی دوایی كرد‌و هه‌ر له‌و شاره‌شدا به‌خاك سپێردرا.
هه‌رهه‌مان رۆژ سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا رایگه‌یاند: له‌ده‌ستدانی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه و به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆم و خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و جه‌ماوه‌ری پارتی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
له‌خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت.
بۆ رۆژی دواتریش له هه‌ولێری پایته‌خت سه‌رۆك بارزانی به‌شداری له مه‌راسیمی پرسه‌ی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕی گه‌لی كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.