دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی سیی و دووی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، تیروپشكی قۆناغی شازده‌ی خوله‌كه له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له شاری نیۆنی سویسری ڕاكێشرا
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه چه‌ند ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگی لێكه‌وته‌وه كه تیایدا، یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی دینامۆكیڤی ئۆكراینی و یانه‌ی ئارسناڵ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی رینی فه‌ڕه‌نسی ده‌بێته‌وه
هاوكات یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌لمانی ده‌كات و یانه‌ی ناپۆلیش كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕید بۆڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی، هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه، یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كراسنۆداری ڕوسی ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی سیڤیلیه‌ش یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكی ده‌كات
یاریه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی یۆرۆپالیگ له حه‌وتی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانی گه‌ڕی هاتنیش له چوارده‌ی هه‌مان مانگ ئه‌نجامده‌درێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.