له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست‌و پێنجی خولی كالچۆ یانه‌ی میلان له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ به‌سێی گۆڵی خاوێن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئیمبۆلی به‌ده‌ست هێنا
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو تیپ به‌وریایه‌وه یاریان ده‌كردو هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن، چوار خوله‌ك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م تێپه‌ری یانه‌ی میلان له‌رێی یاریزان كریستۆڤ بیاتیك گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه گوشاره‌كانی میلان به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك فرانك كیسی گۆڵی دووه‌می بۆ میلان تۆماركرد، میلان كۆنترۆلی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی یاریگای كردبوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت سامویل كاستییخۆ گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌سێی گۆڵ به‌قازانجی میلان مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.