مارتین گریفیتس نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن، رۆژی هه‌ینی له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند به‌نده‌ری ستراتیژیی حوده‌یدییه چه‌قی هاوكێشه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی یه‌مه‌نه.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته ئاوه‌دانیی و بوژانه‌وه‌ی ئابووریی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م به‌نده‌ره تا هاوڵاتییانی یه‌مه‌ن لێی سوودمه‌ندبن.
گریفیتس سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی نه‌خشه رێگه‌ی نوێی نێوان دوو لایه‌نی جه‌نگی یه‌مه‌ن به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رار بوونی ئاشتیی له‌م وڵاته‌دا وتی: لایه‌نه‌كانی ئه‌م وڵاته خوازیارن رێككه‌وتنی حوده‌یدییه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام هاوكات حه‌ز ده‌كه‌ن تا ئه‌مكاره له رێگه‌ی پلاندانانی كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێریی ئاگربه‌ستی حوده‌یدییه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.