خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد پیرۆزبایی له ئارسن ڤینگه‌ری فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسناڵ كرد به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی لۆریس بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته وه‌رزشیانه‌ی له ته‌مه‌نی خۆیدا تۆماری كردوون
مۆرینیۆ له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ڕێزێكی زۆرم بۆ ڤینگه‌ر هه‌یه‌و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه شوێنی گونجاوی خۆی كه یاریگاكانی تۆپی پێیه، مۆرینیۆ ئاشكراشی كرد كه له ساڵی دووهه‌زاروچواره‌وه ئه‌و كاته‌ی بووه ڕاهێنه‌ری چێڵسی ڕكابه‌ریه‌كی توند له نێوان ئه‌و و ڤینگه‌رو سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی ڕاهێنه‌ری پێشووتری مان یونایتد دروست بوو كه هه‌رگیز له‌و ڕكابه‌ریه تونده په‌شیمان نیه‌و بۆته به‌شێك له مێژووی وه‌رزشی نێوانیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.