یه‌كێك لهخواردنهكانی به‌یانی بریتیی له (ته‌حین)، كه له‌پێكهاته‌كانی (گوێزو كونجی) به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
شاره‌زایان ده‌ڵێن: ده‌نكی كونجی و روونهكهی كه له‌لای خۆمان به ته‌حین ناسراوه سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌به‌رده‌وامی خواردی ئه‌وا خۆی ده‌پارێزێت له‌چه‌ندین نه‌خۆشی و ده‌بێـته خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی باش.
1. رۆنی كونجی راسته‌وخۆ ده‌چێته نێو به‌شی چاڵاككردنی خانه‌كانی به‌رگری له‌ش.
2. ته‌حین رێگه ده‌گرێت له خوێن مه‌یین و جه‌ڵته‌ی خوێن كه له‌نێو خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ره‌كان رووده‌دات, به‌تایبه‌تی له نێو خوێنبه‌ری تاجی.
3. رێگه‌ی ده‌گرێت له زه‌بحه‌ی سینگ و دڵ ده‌پارێزێت له ره‌قبوون خوێنبه‌ره‌كان و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
4. ته‌حین یارمه‌تیده‌ره بۆ فراوان كردنی موولوله‌كانی خوێن و سییه‌كان و رێگه ده‌گرێت له تووشبوون به ره‌بۆ.
5. ته‌حین رێگه ده‌گرێ له تووشبوونی برینی گه‌ده‌و دوازده‌گرێ.
6. یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆل له‌خوێن، چونكه جوله‌ی خوێن چاڵاك ده‌كات له‌نێو خوێنبه‌ره‌كان و به‌توندی پاڵ به‌خوێن ده‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی كۆلیسترۆل.
7. یارمه‌تیده‌ره بۆ دروستكردنی ووزه له جه‌سته‌ی مرۆڤ، واتا خواردن ده‌كات به ووزه.
سه‌رچاوه/ لاپه‌ره
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.