مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت واشنتن له‌هه‌وڵدایه رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامیی و پێشێلكارانی مافی مرۆڤ به‌جۆرێك سزا بدات كه زیان به هاوڵاتییانی ئاسایی ئێران نه‌گات.
به‌شی زمانی فارسیی تویته‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو وه‌ڵامێكی پۆمپیۆی له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی هاوڵاتییه‌كی ئێران خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌سه‌ر تویته‌ر پرسیاری كردبوو: بۆچی ئه‌مریكا ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئێران سزا نادات كه مافی هاوڵاتییان پێشێل ده‌كه‌ن، دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و راگه‌یاندنی فه‌رمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ڵامدا بۆ ئه‌و هاوڵاتییه ئێرانییه نووسیویه‌تیی: ئه‌وه رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامین كه ده‌بێت پارێزگاریی له مافه‌كانی مرۆڤایه‌تیی هاوڵاتییانی خۆیان بكه‌ن و ئه‌مه‌ش كه ئه‌وان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ناهێنن بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی خۆم و سه‌دان ملیۆن هاوڵاتیی ئه‌مریكا.
مایك پۆمپیۆ له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشكی خۆی له‌مباره‌یه‌وه به سزا خستنه‌سه‌ر 140 دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تیی ئێرانیی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ به‌جێهێناوه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.