Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 07:05

پۆلیس تۆمه‌تبارێکى ده‌ستگیرکرد که‌ ته‌قه‌ى له‌چه‌ند یانه‌یه‌کی شه‌وانه‌ کردووه‌

له‌ راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەچەند یانەیەكی شەوانە كردبوو و ئاسەواری فیشەكیش بەو یانانەوە دیار بووە .

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوی 21یشوباتی 2019 ، لەناوسنوری گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی كەسێك پشێوی و ئاژەوە دروست دەكات و تەقە لەسێ‌ یانەی شەوانە دەكات ،دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنەكە كرا و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن پاش وەرگرتنی فەرمانی  دادوەرو وەرگرتنی كامێراكانی چاودێری و ناسینەوەی وێنەی تۆمەتبار توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر تۆمەتباری ڕوداوەكە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچەیەكدا كە بەتۆمەتبار بووە .

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، ك ، أ ) دانیشتوی شاری سلێمانی و لەدایكبووی 1987 ، بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو بەپێی دوو مادەی 431 لەیاسی سزادانی عیراقی چارەنوسی دواخراوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.