Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 14:44

منداڵە ئێزدییە چەکدار کراوەکانی داعش و چەند چەکدارێکی دیکه‌ خۆیان رادەستی هەسەدە کرد

لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال رفاندوونی و چەکداری کردوون
کوردستان TV
#7
100%

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەیەک منداڵی ئیزدی چەکدارکراوی داعش بوون کە پێیان دەوترێت (بێچوە شێرەکان) لەگەڵ چەند چەکداریێکی دیکەی ئەو رێکخراوە خۆیان رادەستی هەسەدە کرد.

ئەمرۆ شەممە ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە بەشێک لە (بێچوە شێرەکان)ی نێو داعش کە پێکهاتوون وا ناوی لێنراوه‌، لەو منداڵە ئێزدییانەی لە ساڵی 2014 و لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال رفاندونی و چەکداری کردوون، لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری دیکەی رێکخراوەکەدا خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە.

روانگەکە باسی لەوەشكردووە، نزیکەی 150 کەسی دیکەش لە دواین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە کردووەم کە جگە لە بێچوە شێرەکان و چەکدارەکانی داعش، هاوڵاتی مەدەنیشیان تێدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.