شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستدەکەنەوە بە دابەشكردنی زەوی بەسەر وارسی شەهیدان و كیمیاباران و ژمارەیەكی زۆر لەو مامۆستایانەی كە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كویستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكردنی نۆسه‌د پارچه زه‌وی به‌سه‌ر وارسی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدانی پارته سیاسیه‌كان و مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند:
هه‌روه‌ها له‌و كۆنگره‌یه‌دا لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماده‌بوون سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند پاش دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌وه‌ی مایه‌وه به‌سه‌ر 280 مامۆستا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابه‌شده‌كرێت .
گوتیشی، لە ئێستادا 900 پارچە زەوی ئیفرازكراومان هەیەو لەهەفتەی داهاتووش دەستدەكەین بەدابەشكردنی، سەرەتا لەوارسی شەهیدان و كیمیابارانكراوانەوە دەستپپێدەكات و دواتریش ئەو مامۆستایانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە و دواتریش تەواوی فەرمانبەران.
لای خۆشیه‌وه هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا فاروق غەفور سەرۆكی لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان گوتی، پارێزگای هەڵەبجەو شارەوانی زۆر هاوكارییان كردوون بۆ دابینكردنی پارچە زەوی بۆ مامۆستایان.
سەرۆكی لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان روونیشیکردەوە، ژمارەی ئەو مامۆستایانە 280 مامۆستایەو، لەساڵی 2005ەوەكە دەكاتە 14 ساڵ، فەرمانی وەگرتنی زەوییان هەیە، مافی خۆیانە زەوییەكانیان پێبدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.