Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 14:44

11 منداڵی ئێزدی له‌ ده‌ست چه‌کدارانی داعش رزگارکران

لە رۆژانی داھاتوو بە كه‌سوكاریان شاد دەبنەوە
کوردستان TV
#7
100%

به‌هه‌وڵ و كۆششی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوه‌ ئێزیدییه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رزگاركردنی 11 منداڵی تری ئێزیدی له‌ سووریا راگه‌یاند.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی سەر بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو منداڵانە لە ناوچەی باغۆز رزگارکراون و ئێستا لە ماڵی ئێزدییەکانن لە سووریا و لە رۆژانی داھاتوودا بە کەسوکارەکانیان شاد دەبنەوە.

لە ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە 3ـی ئابی 2014ـدا، شەش هەزار و 417 کەس کەوتنە دەستی داعش و تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 336 کەس رزگارکراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.