Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:27

حه‌مید عوسمان کلیپی پیری بڵاوده‌کاته‌وه‌

بە گۆرانیی (ئاوێنە) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی کورد   “حەمید عوسمان  “بەمنزیکانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "پیری"  بڵاوده‌كاته‌وه‌  .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام باس له‌ نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی دەکات کە گۆرانییەکە بەناوی "پیری" ی و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە  و بەشێک لە کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە .

ئه‌م گۆرانییه‌ تازه‌ی حه‌مید ئاوازه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن " بورهانی موفتی زادە " دانراوه‌ و " ئەفشین شوکری " ش دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و هونه‌رمه‌ند " بڕیار فەتاح " یش له‌ وڵاتی روسیا كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

حەمید عوسمان خەڵکی شاری سلێمانییە وله‌ ساڵی 1985 له‌ دایك بووه‌ ،  لە ئێستادا یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە، بە هەردوو شێوازی فۆلکلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت ، زیاتر بە گۆرانیی (ئاوێنە) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.