پۆلیسی راپهڕین رایگهیاند، له رووداوێكی تهقهكردندا له كۆمهڵگای شكارتهی سهر به ناحیهی بێتواتهی قهزای رانیه دوو كهسش به دهمانچه و كڵاشینكۆف تهقهیان له كوڕ و باوكێك كردووه و دوای گهیاندنیان به نهخۆشخانه باوكهكه بههۆی سهختی برینهكهیهوه گیانی له دهستداوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی كەوتوە، ڕایگەیاند: پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 4:30 خولەك لە كۆمەڵگای شكارتە سەر بە ناحیەی بێتواتە قەزای ڕانیە دوو كەس بە چەكی جۆری (دەمانچە و كڵاشیكۆف ) بەهۆكارێكی نادیار تەقەیان لە كوڕو باوكێك كردوو هەردووكیان بریندار بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پاش بەڕێكردنیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دوایی چارەسەری سەرەتایی باوكەكە بەناوی ( م . ئـ . م ) لەدایك بووی ساڵی 1969پیشەی كاسب بەهۆی سەختی برینەكەی لەڕێگای سلێمانی گیانی لەدەستداوە، كوڕەكەشی بەناوی ( ش . م . ئـ ) لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە.
ئەوەش هاتووە: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایەكان ئەو كوڕ و باوكە لەگەڵ دوو كەسەكە بۆتە دەماقاڵەیان و پاشان ئەم ڕووداوەی لێكەوتۆتەوە، لە ڕووداوەكەشدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیك ئاپ)دا گیراوە كە تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەردوو تۆمەتبارەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتون و هێزەكانمان لە هەوڵی دەسگیركردنیاندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.