Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:03

بزانه‌ بۆ نه‌خشه‌ی جیهان ده‌گۆڕدرێت  

ئه‌و شاخه‌ سه‌ھۆڵبه‌ندانه‌ وورده‌ وورده‌ تێكده‌شكێت
کوردستان TV
100%

زانایانی بواری ژینگه‌ چاودێری كاریگه‌رییه‌كانی گه‌رمبونی زه‌ویی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جه‌مسه‌ری باشور له‌نێوه‌ندی پێشبنییه‌كان به‌قڵیشبون و تێكشكانی شاخێكی سه‌ھۆڵبه‌ندانی گه‌وره‌ كه‌قه‌باره‌كه‌ی ٣٠ ھێنده‌ی مانھاتن ده‌بێ له‌نیویۆرك.

وێنه‌ تۆماركراوه‌كان له‌رێی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ده‌ریخست ئه‌و شاخه‌ سه‌ھۆڵبه‌ندانه‌ وورده‌ وورده‌ تێكده‌شكێت و كاتێ گه‌یشته‌ ١٧٠٠ كیلۆمه‌تر دووجا كه‌پێنج ھێنده‌ی نیویۆركه‌، ئه‌وا نه‌خشه‌ی قاڕه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باشور ده‌گۆڕێت.

ناسا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ئه‌و گۆرانكارییه‌ له‌شاخه‌ سه‌ھۆڵبه‌ندانه‌كه‌دا ماوه‌ی ٣٥ ساڵه‌ جێگیره‌ به‌ڵام به‌م دواییانه‌ به‌ره‌و زیاد بوون رۆشتووه‌ و خێراییه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ ٤ كیلۆمه‌تر له‌ساڵێكدا

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.