بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 24ی شوباتی 2019 فەوزی ئەتروشی، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری عێراق ، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد
فەوزی عەزیز میرزا، ناسراو بە فەوزی ئەترووشی، لە دایكبووی 1/7/1953ی ناحیەی ئەترووشی سەر بە پارێزگای دهۆكە، دەرچووی كۆلێژی یاسا و رامیارییە لە زانكۆی بەغدا و لە زانكۆی سۆفیا، لە بوڵگاریا، ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتیدا بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1986ەوە تا 2001 بەرپرسی لقی ئەوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە
ماوەیەك بەرپرسی چاپی رۆژنامەی خەبات بووە لە لەندەن و زمانەكانی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی و بولگاری زانیوە و كۆمەڵێك بەرهەمی چاپكراوی شیعری هەیە و لە بوارەكەشدا، چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە.
ئەترووشی، بەهۆی نەخۆشییەكی درێژخایەنەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 24ی شوبات كۆچی دوایی كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.