شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز لێبووردنی بۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی میسری ده‌ركرد كه له گرتووخانه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، شا سه‌لمان كه له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه ئه‌مڕۆ له شاری شه‌رم ئه‌لشێخ ده‌ست پێ ده‌كات له میسره، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، عه‌بدولفه‌تاح سیسی كۆبووه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه، شا سه‌لمان لێبووردنی بۆ ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی میسری له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد به مه‌به‌ستی ئازادكردنیان.
له هه‌واڵه‌كه‌دا زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه میسریانه‌ی ئازاد ده‌كرێن. ئه‌وه له كاتێكدایه ژماره‌ی ئه‌و میسریانه نازاندرێت كه له گرتووخانه‌كانی سعوودیه‌دا به‌ندكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.