یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی وڵاتی ئه‌فغانستانی خسته نێو لیستی ره‌شه‌وه.
له نوێترین بڕیار له دژی هه‌و‌ڵ نه‌دان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی وڵاتی ئه‌فغانستانی خسته نێو لیستی ره‌شه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رادیۆ فه‌ردا به ئاماژه جان به راگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتی ئه‌رووپا سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌یان له دژی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌فغاستان نه‌یتوانیوه به جددی پابه‌ندی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و سپی كردنه‌وی پاره‌ی نایاسایی هه‌روه‌ها پاره‌داركردنی تیرۆر بێت، ناوی ئه‌و وڵاته‌ی خستووه‌ته نێو لیستی ره‌شه‌وه، تا ئێستا 23 وڵات ناویان خراوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه كه دواهه‌مینیان ئه‌فغانستانه.
ئیمه‌یل عاشور گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له‌مباره‌وه به رادیۆ فه‌ردای رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی باشی داوه بۆ له ناوبردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه داراییه‌ی كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه هاوكات ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌روپای به نادادپه‌روه‌رانه ناوبرد.
به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كابول له ئاستی پێویست نین و ته‌نانه‌ت جوڵه‌ی دارایی پاره‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وروپا و ئه‌وان بۆ رێگری له‌مه بڕیاریان داوه ناوی ئه‌فغانستان بخه‌نه نێو لیستی ره‌شی یه‌كێتی ئه‌رووپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.